Kosar OSMAN
26 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2016
ئەنقەرە
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی کۆماریدا پێشوازیی لە قایمقامەکانی تورکیا کرد و وتارێکی پێشکەشکردن.
ناوبراو لەبارەی ئەو قەیرانانەی ئەم دواییەی وڵاتەکەی ئاماژەیکرد کە هیچکام لە پرسەکان ئەو ماندوو و بێتاقەت ناکات و بگرە هاندەری زیاتر دەبێت بۆ کارکردنی باشتر.
ئەردۆغان لەمبارەوە زیاتر گوتی: "ئێمە بە کارکردنی زیاترەوە جوانین. کارو چالاکییەکان لە بەردەم وڵات و گەلدا خۆشەویستترمان دەکات. ئەم وڵاتە بە خوێنی شەهیدان و ئارەقەی ناوچەوانی باپیرانمان ئاودراوە و گەیشتۆتە ئەمڕۆ. پێویستە بە شێوەیەک بجولێنەوە کە شایەنی ئەم وڵاتە بێت. ئێمە تاکە گەلێکین، راستە لە چەند رەگەزێکی جیاوازی وەک تورک، لاز، چەرکەز، ئەبخاز و رۆم پێکدێین. بەڵام گەلێکین و یەک ئاڵامان هەیە. لە وڵاتەکەی ئێمەدا دووەم ئاڵا نابێتە جێی باس. هەر بۆیە ئاڵای ئاڵاکان ئەوەیە کە خوێناوییە و ئەو نیشتمانەیش کە هی ئەوە بێت لەپێناوی خۆمان بکەین بە قوربانی نیشتمانە کە نیشتمانی ئێمە 780 هەزار کیلۆمەتری دووجایە".
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی هەدەپە بەمشێوەیە دوا: "ئەو ساختەکارانەی بە زمان دەڵێن ئەوان بەدوای دابەشکردنی وڵاتەوە نین و مەرامیان جیاکاریی ئەم خاکە نییە، با دڵنیابن لەوەی ئێمە بەم فڕوفێڵانە ناخەڵەتێنرێین. ئێمە دەردی ئەوانە دەزانین. ئەوەتا لەسەر ئەم خاکە، وەک هاووڵاتیی ئەم خاکە دەژین. من چ مافێکم هەیە، تۆیش خاوەنی هەمان مافیت، ئیتر بۆ ناوەستیت؟ ئەوەتا چوویتە ناو پەرلەمان، هەروەها پلە باڵاکانیشت وەرگرتووە. ئیتر چیت پێویستە؟ بەڵام دەردی ئەمانە شتێکیترە. ئەویش دابەشکردنی ئەم وڵاتەیە. ئەوان دەیانەوێ مێژووی ئەم خاکە بەرەو خۆیان و لە بەرژەوەندیی خۆیان بەکاربێنن. بۆیە دەڵێم تورکیا دەوڵەتێکە و رێ بە هیچ دەوڵەتێکیتر نادرێت. یەکێک وەک دەوڵەتی هاوتەریب دەرکەوتووە، یەکێکیتر بە نیازی جیاکردنەوەی دەوڵەتێکیتر لە مەیدانەکەدا دەسوڕێتەوە. بەڵام با پێتان بڵێم، پەنا بە خوا هیچیەک لە ئێوە ناتوانن بە ویستەکانتان بگەن. باجی ئەم هەڵسوکەوتانەیش زۆر بە قورسی دەدەن. راستە شەهیدمان هەیە، بەڵام ئێمە بەم بڕوا و متانەوە رێبازەکەمان گرتووە و رێ دەکەین".