Mohammed Baqi Hussein
28 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2016
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ده‌نگۆكان له‌باره‌ی بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكی به چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه‌وه له هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگدا له سووریا ره‌تده‌كاته‌وه.
گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ستیڤ وارن له به‌غداده‌وه له‌ڕێگه‌ی ته‌له كۆنفرانسه‌وه روونكردنه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌وانان دا له پێنتاگۆن.
وارن وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی کە ده‌ریده‌خه‌ن سه‌ربازی ئه‌مریكی به چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه‌وه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدان له سووریا و رایگه‌یاند، "هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا له‌ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌دا نین".
وارن رایگه‌یاند له‌و گرته‌یه‌دا روخساری سه‌ربازه‌كان لێڵ كراوه و چهكهكانیشیان له‌گه‌ڵ چه‌كی ستانداردی ئه‌مریكیدا یه‌كناگرنه‌وه. راشیگه‌یاند سه‌ربازه‌كان پانتۆڵی رەنگ خۆڵەمێشیان پۆشیووە كه سه‌ربازانی ئه‌مریكی نایپۆشن.
وارن گوتی: "له‌به‌رئه‌وه ئه‌م گرته‌یه هه‌ڵبه‌ستراوه. هه‌ره‌وه‌ها لێڵكردنی روخساری سه‌ربازه‌كان ده‌ریده‌خات ئه‌و سه‌بازانه له‌گه‌ڵ تیمی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌دا كاریانكردووه. سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ تیمی هیچ تهلهفزیۆنێكدا كارناكه‌ن".