Hosni Nedim
06 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2024
غەززە ــ AA
سوپای ئیسرائیل، زنجیرەیەک ھێرشی بۆسەر ژمارەیەک ناوچەی شاری ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە ئەنجامدا و لە ئاکامدا، ٢٦ فەڵەستینی کوژران.
چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە لە درنگانی شەوی ڕابردووەوە تا بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشیان بۆسەر ژمارەیەک ناوچەی شاری ڕەفەح ئەنجامداوە.
بە گوتەی سەرچاوەکان لە میانی ھێرشەکاندا، ١١ خانوو کراونەتە ئامانج.
ئاماژەیان بەوەشدا لە ئاکامی ھێرشەکاندا، ٢٦ فەڵەستینی کوژراون کە ٨یان منداڵن و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.