Hemın Othman Mohammed
13 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2016
توركیا به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی كرد كه دوێنێ كرایه سه‌ر بازاڕێكی شاری ئیدلب باكووری خۆرئاوای سووریا ، وبه‌هۆیه‌وه 23 كه‌س كوژران و 50ی دیكه‌ش برینداربوون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه سه‌رله‌نوێ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سووریا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بازاڕێكی شاری ئیدلب و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نیان كردووه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها هاتووه "ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه بێ به‌زه‌ییه ده‌كه‌ین كه به‌به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه ئه‌نجامدرا و، تیایدا به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان 23 كه‌س كوژراون كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن. داواى لێخۆشبوو‌ن بۆ قوربانییه‌كان، و شیفای بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "كردنه ئامانجی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و كوشتن‌یان له مرۆڤایه‌تی ناوه‌شێته‌وه. ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌هانه بۆ هێرشه‌كانیان بهێننه‌وه كه كردوویانه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه، مزگه‌وت، بازاڕ و كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران، له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌نجامیانداوه كه ده‌چنه قاڵبی تاوانی جه‌نگه‌وه، گاڵته پێكردنه به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. به‌رده‌وام كوشتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له سووریا، تێكدانی چاره‌سه‌ری سیاسی و هه‌وڵه‌كانی ئاگربه‌سته و، فه‌رامۆشكردنی گه‌لی سووریایه. پێویسته رێگە لەو تاوانانه بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ئاشتی و سه‌قامگیری له سووریادا بنیات بنرێته‌وه".