Sangar Hamad Azeez
13 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2016
بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لەسەر رێگای سەرەکی دیاربەکر-ئۆرفا و لەبەردەم شوێنێکی بازاڕکردن سێرکێک دانراوە.
رۆژانە دوای بەربانگ کردنەوە نمایشی سێرکەکە دەست پێدەکات و هاووڵاتییان بە تامەزرۆییەوە بۆ سەیرکردنی نمایشەکان روو لە ناوچەکە دەکەن.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سەروەت یاڵچن، دامەزرێنەری سێرکەکە گوتی: "نزیکەی ٤٠ ساڵە لە دیاربەکر هیچ چالاکییەکی لەو جۆرە ئەنجام نەدراوە، دەتوانم بڵێم ئەمە یەکەم سێرکی ئۆراسیایە لە تورکیا کە ئەنجام بدرێت، هەوڵدەدەین لە رێگەی نمایشەکانمانەوە جگە لە چالاکی جۆراو جۆر، نموونەی کولتوری هەزار ساڵەی ناوچەی ئانادۆڵو بۆ هاووڵاتییان نمایش بکەین".
ناوبراو درێژەی بە قسەکانیدا و گوتی: "لێرەوە بانگهێشتی تەواوی هاووڵاتییانی دیاربەکر دەکەم شەوانە روو لێرە بکەن و سەیری نمایشەکانمان بکەن، ئەو نمایشانە بۆ ئێمە زۆر بە مانایە، لەبەر ئەوەی منداڵانی دیاربەکر پێویستان بە پێکەنینە ، پێویستیان بە خەندەیە".
سەروەت یاڵچن تیشکی خستە سەرئەوەی کە ماوەی ١١ ساڵە سەرگەرمی ئەنجامدانی نمایشی سێرکە و گوتی: "بە درێژایی رەمەزان لە دیاربەکر دەمێنینەوە و درێژە بە نمایشەکانمان دەدەین لەو شارە".