Ahmet Kaplan,Mehmet Şah Yılmaz
15 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2019
دیاربەکر - AA
ئەو خانەوادانەی کە لە شاری دیاربەکر مانگرتنی دانیشتنیان دەستپێکردووە، سکڵایان لەسەر لقی ھەدەپە لەو شارە تۆمار کرد بەھۆی بەرپرسیاربوونی ئەو لقە لە رفاندنی منداڵان بۆ چیا و ھەڕەشەکردن لەو خانەوادانە.
دایکانی دیاربەکر بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ھەدەپە ھاوکاربووە لە رفاندنی منداڵەکانیان بۆ چیا و بە ھیوای شادبوونەوە بە رۆڵەکانیان مانیان لە پێش بینایەی ئەو پارتە دەستپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.
باوکێک بە ناوی سولەیمان ئایدن کە چوار ساڵ پێش ئێستا کوڕێکی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بە ناوی ئۆزکان رفێنرایە چیا، بەشداری لە مانگرتنەکەدا کردووە و رایگەیاند کە بەھۆی ئەوەی منداڵەکانیان رفێنراوەتە چیا و ھەڕەشەیان لێ کراوە، سکاڵای یاسایان لەسەر لقی ھەدەپە لە دیاربەکر تۆمار کردووە.
سولەیمان ئایدن راشیگەیاند کە ئەندامانی ھەدەپە لە نێو بیناکەدا قسەی نەشیاویان بە مانگرتووان گوتووە و گوتیشی: "ئازاری ئێمە بۆ ئێمە بەسە. سەرباری ئەوەش ئێوە وا لێ ئێمە دەکەن؟ ھیچ لە خوا ناترسن؟ تا کەی؟ ئیتر بەسە، خوێنی ئێمەتان وشک کرد. منداڵەکەم تا تەمەنی ١٥ ساڵی بە ھەژاری گەورە کرد، ئایا بۆ ئێوە پێمگەیاند؟ منداڵەکانی خۆتان ببەن. منداڵی ئەندام پەرلەمانتارەکان ببەن".
گردبوونەوەی ئەو دایکانەی کە منداڵەکانیان بۆ چیا رفێنراون، لەبەردەم لقی ھەدەپە لە شاری دیاربەکر بەردەوامە.