Mehmet Alaca
15 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا هێرشكردنه سه‌ر کارگەكانی سه‌ربه كۆمپانیای نه‌وتی سعوودیە (ئارامكۆ) ئیدانە كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند "ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ین كه له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كرانه سه‌ر کارگەكانی سه‌ربه كۆمپانیای نه‌وتی سعوودیە (ئارامكۆ). دیسانه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی خۆبه‌دوورگرتن له‌هه‌ر جۆره كارێكی ئیستیفزازیانه ده‌كه‌ینه‌وه كه زیان به ئاسایش و سه‌قامگیری كه‌نداو و ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێت".
دوێنێ شەممە له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرش كرایه سه‌ر ئه‌و دوو کارگەیهی ئارامكۆ. هێرشه‌كه زیانی گیانی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش بۆ هیچ لایه‌نێك درێژ نه‌كرا، به‌ڵام حووسییه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ئه‌وان هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.