Canan Tükelay
15 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2019
ئافیۆن - AA
له‌ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له شاری ئافیۆنی توركیا، سه‌رنشینێك گیانی له‌ده‌ستدان و 40ی دیكه برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پاسێكی سه‌ربه كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی İstanbul Kalesi له‌ناوچه‌ی ئانتكایا وه‌رگه‌ڕاوه و كه‌وتووه‌ته نێو كه‌نده‌ڵانێكه‌وه.
ده‌ستبه‌جێ ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كراوه.
له‌ڕووداوه‌كه‌دا سه‌رنشینێك گیانی له‌ده‌ستدا و 40ی دیكه‌ش برینداربوون.
برینداره‌كان به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه كران.
راگه‌یه‌ندراوه كه پاسه‌كه گه‌شتی نێوان ئیستانبوڵ-ئه‌نتاڵیای ئه‌نجامداوه.