ئافیۆن
سه‌رۆكی گشتیی ئاكپارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له كۆتا به‌شی بیست و سێیه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی راوێژكاریی و هه‌ڵسه‌نگاندنی پارته‌كه‌ی، گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا رایگه‌یاند كه قۆناغی چاره‌سه‌ریی ته‌نیا بۆ توركیا نییه، به‌ڵكو به گرنگترین چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی ناچه‌كه‌یان داده‌نرێ.
راشیگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو كاره‌كانی "بهڕێلادانی" قۆناغه‌كه، به‌ڵام ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پڕۆسه‌كه "چونكه ئه‌م هه‌نگاوه بۆ یه‌كگرتنی گشت گه‌لان گرنگه."
داودئۆغڵو راشیگه‌یاند كه توركیا هیچ كاتێك به تایبه‌تی له سه‌رده‌می ئاكپارتی پاڵپشتی له هیچ گروپێكی توندڕه و تیرۆرستی نه‌كردووه و ناشیكا.
راشیگه‌یاند كه هیچ كه‌سێك چاوه‌ڕێی ئه‌وە نه‌كا ئه‌وان له پرەنسیبه ئابوورییه‌كانیان وازبێنن، له‌وباره‌یه‌وه گوتی: "لێره‌وه بە بازاڕه‌کانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وەی توركیا راده‌گه‌یه‌نم كه ئێمه پلانمان هه‌یه بۆ 10 ساڵی داهاتوو، به‌مپێیه‌ش هه‌نگاو ده‌هاوێژین، هیچ كه‌سێك ئه‌ندێشه و گومانی له سه‌قامگیری باری ئابووری توركیا نه‌بێ."