تاران
فەرماندەی ھێزەكانی دەریایی ئێران ئەمیراڵ عەلی فەدوی گوتی: "پێویستە ئەمریكا لە كەنداوی بەسرا بكشێتەوە."
بەپێی ھەواڵێكی كەناڵی تەلەفزیۆنی پرێس تیڤی، كە پەخشی بە زمانی ئینگلیزییە، فەدوی سەبارەت بە بابەتی ستراتیجییەت و ئاسایش كەنداوی بەسرا و گەرووی ھرمز رایگەیاندووە، كە پێویستە ھێزەكانی ئەمریكا لەو ناوچانە دووربخرێنەوە.
ئەمیراڵ عەلی فەدوی گوتی: "مەشقمانكردووە لەسەر ھێرش كردن و نوقمكردنی كەشتییەكانی ئەمریكا لە بەنداو، توانای ئەوەمان ھەیە لە ماوەی 50 چرکەدا كەشتییەكی ئەمریكی تێكبشكێنین."
هەروەها ئاماژەی بە ژێردەرییاییەکانی ئەمریكا كردووە و لەوبارەوەیە رایگەیاندووە كە ئێران خاوەن چەكی بەھێزە بۆ لێدانی ئامانجەكانی ژێر ئاو.