Hasan Namlı,Mehmet Sıddık Kaya
15 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2019
دیاربه‌كر - AA
ئه‌و مانگرتنه‌ی کە له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك دایكانه‌وه لە سێی ئهیلوول له‌به‌رده‌م بینای هه‌ده‌په‌دا ده‌ستپێكرا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌ده‌په منداڵه‌كانیانی بردووه بۆ شاخ، به‌رده‌وامه و خێزانێكی دیكه‌ش چووه ریزیانهوه.
مه‌همه‌ت ئه‌مین جۆشكون-ی باوك كه ئیبراهیمی كوڕی له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا و پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رفێنراوه بۆ شاخ، هاته ریزی مانگرتووانه‌وه و رایگه‌یاند، كوڕه‌كه‌ی له موغڵا خوێندكاری زانكۆ بووه و له‌وكاته‌دا رفێنراوه بۆ شاخ.
مه‌همه‌ت ئه‌مین جۆشكون باسی له‌وه كرد كه له موغڵا له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه په‌یوه‌ندی به كوڕهكهیانهوه كراوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش رفاندوویانه بۆ شاخ و دوای وه‌رگرتنی ئه‌م زانیارییانه، ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتوونه‌ته موغڵا و په‌یوه‌ندییان به پۆلیسه‌وه كردووه.
مه‌همه‌ت ئه‌مین جۆشكون بۆ دۆزینه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی دواتر چووه‌ته ئۆرفا و دیاربه‌كر و گوتی: "پێنج ساڵه هه‌واڵم لێی نییه. نه‌فره‌ت له په‌كه‌كه ده‌كه‌م، با منداڵه‌كانمان به‌ربدات. ئه‌م خه‌ڵكه په‌رێشانن، به‌رده‌وام ده‌بم له مانگرتن. نه‌فره‌تیان لێده‌كه‌ین، خودا له‌ناویان ببات".