Hasan Namlı,Mohammed Baqi Hussein
08 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2017
دیاربه‌كر - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له شارۆچكه‌ی هازرۆ سەر بە پارێزگای دیاربه‌كر، 613 هه‌زار و 405 ره‌گی رووه‌كی خه‌شخاش و 35 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی پارێزگای دیاربه‌كر، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه له سنووری گوندی مهشهباغلهری سه‌ربه شارۆچكه‌ی هازرۆ رووه‌كی خه‌شخاش چێنراوه، ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر ئه‌و كێڵگانه ئه‌نجامداوه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، 613 هه‌زار و 405 ره‌گی رووه‌كی خه‌شخاش و 35 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
خهشخاشهكه له‌ناو كێڵگه‌كان له‌ناوبران.