Hasan Namlı
05 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2020
دیاربه‌كر – AA
له میانی پرۆژه‌ی كولتووری میزۆپۆتامیا و به‌مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆ شوێنه‌واره مێژوویی و گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رسێ پارێزگای دیاربه‌كر، ماردین و ئورفا كه به "سێگۆشه‌ی زێڕین"ی میزۆپۆتامیا ناسراون، ٧ی ئه‌م مانگه "كۆڕبه‌ندی كاری كولتووری و باوه‌ڕ" له دیاربه‌كر به‌ڕێوه ده‌چێت.
جگه له پارێزگارانی هه‌رسێ پارێزگاكه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و كه‌رتی گه‌شتیاری به‌شداری له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت وه‌زیری كولتوور و گه‌شتیاری توركیا، مه‌همه‌ت نوری ئێرسۆی'یش به‌شداری له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا بكات.
پارێزگاری دیاربه‌كر، مونیر كارالئۆغڵو به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له بری ناساندنی گه‌شتیاری یه‌ك به یه‌كی پارێزگاكان، باشتره سێ سێ پارێزگاكان بناسێندرێن، گوتی: "ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆڕبه‌نده به‌مه‌به‌ستی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانه بۆ راكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆ شوێنه‌واره مێژوویی و گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رسێ پارێزگای دیاربه‌كر، ماردین و ئورفا".
كارالئۆغڵو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شوراكانی دیاربه‌كر، باخچه‌كانی هه‌ڤسه‌ل و گۆپهكلیتهپهی ئورفا له لیستی میراتی جیهانی یونسكۆدان، گوتی: "هه‌روه‌ها قه‌ڵای زه‌رزه‌ڤان له شارۆچكه‌ی چنار و پردی مهلائابادی له سلیوان له لیستی میراتی كاتی یونسكۆدان. گرنگیدانی زیاتر به‌و شوێنه‌واره مێژووییانه سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆ خۆی راده‌كێشێت و به‌مه‌یش ناوچه‌كه‌مان له رووی ئابوورییه‌وه بوژانه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".