Rewa Mahmood Hasan
05 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2020
سلێمانی-AA
بە بەشداری زیاتر لە ٧٠ کۆمپانیا، خاوەنکار و جووتیار فێستڤاڵی ژیان بۆ بەبازاڕکردن و خستنەڕووی بەرهەمە ناوخۆییەکان لە شاری سلێمانی دەکرێتەوە.
بریارە سبەی هەینی فێستڤاڵی ژیان بۆ خستنەڕووی بەرهەمە ناوخۆییەکان لە پارکی ئازادی بکرێتەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو بەڕێوەبەری فێستڤاڵی ژیان، ئیحسان جەمال ئاماژەی بەوەدا کە بەبەشداری سەرجەم شار و شارۆچکەکان فێستیڤالەکە دەکرێتەوە بۆ ئەو کەسانەی خواستیان لەسەر بەرهەمی ناوخۆ هەیە.
ئیحسان جەمال گوتی: "لە قەندیل، شارباژێر، ئاکرێ و هەڵەبجە و گەرمیانەوە بەشداربوومان هەیە لە فێستیڤالەکەدا کە بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێت رۆژانە لە سەعات دووی پاشنیوەڕۆ تاوەکو ١٠ی شەو و ٧٠ بەشداربوو هەیە لە فێستیڤاڵەکەدا".