Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmut Hasan
08 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2017
ئاگری - AA
لە شارۆچکەی بایەزید سەر بە پارێزگای ئاگری، سەڤجان توزون کە مامۆستای وانەی هونەرە، ژمارەیەک پەیکەری لە مۆزەخانەی ئەحمەدی خانی لە رێگەی کۆکردنەوەی قژەوە لە ئارایشتگاکان، درووستکردووە و بە هۆیەوە چەند بەشێک لە ژیانی ئەو زانایەی ئیسلامی خستووەتەڕوو.
سەڤجان توزون کە ماوەی شەش ساڵە لە شارۆچکەکە کاری مامۆستایەتی دەکات، دوای ئەوەی پێشنیازی ئەوەی بۆ دەکرێت کار لە مۆزەخانەیەی ئەحمەدی خانی‌دا بکات کە لە لایەن قایمقامییەتی شارۆچکەکەوە کراوەتەوە، توزون دەست بە درووست‌کردنی پەیکەری سیلیکۆن لەو تاڵە مووانە دەکات کە لە ئارایشتگاکان کۆیکردوونەتەوە.
سەڤجان توزون ئەو تاڵە مووانەی کۆیکردوونەتەوە بۆ برۆ، ریش و قژی پەیکەرەکان بەکاری هێناون و لە رێگەی پەیکەرەکانەوە، بەشێک لە ژیانی ئەحمەدی خانی خستووەتە روو. ئەو رۆحی بە بەری دیمەنی یاریی شەترەنج و وانە گوتنەوە بە خوێندکارەکانی لە شاکاری ''مەم و زین''ی ئەحمەدی خانی‌دا کردووە و کارەکانی بوونەتە جێگەی سەرنج و بایەخی گەشتیارە بیانیی و لۆکاڵییەکان.
ئەو مامۆستایە لە ماوەی یەک ساڵ و شەش مانگ کارکردن‌دا، ٤٤ پەیکەری درووستکردووە کە ژمارەیەکیان هی ئەحمەدی خانین و پەیکەرەکان بە هۆی ئەوەی زۆر نزیکن لە راستییەوە، سەرنجی سەردانیکەران رادەکێشن.
مۆزه‌خانه‌كه له لایه‌ن وه‌زیری كولتوور و گه‌شتوگوزاری توركیا، نومان كورتوڵموش و وه‌زیری خێزان و سیاسیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا، فاتمه به‌تول سایان كایاوه كرایه‌وه.
سه‌ردانكه‌رانی مۆزه‌خانه‌كه به پهیكهرەكان سه‌رسوڕمان بوون.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو مامۆستا سەڤجان توزون، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به ناوی قایمقامییه‌تی بایه‌زیده‌وه پرۆژه‌ی مۆزه‌خانه‌یه‌كیان داناوه و، گوتی: "پێویست بوو له‌ناو ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا په‌یكه‌ری سیلیكۆنی دروست بكرێت. بۆ ئه‌وه‌یش به راسپاردن له لایه‌ن قایمقامییه‌ته‌وه ده‌ستم به كار كرد. ئه‌و كارانه‌ی كردوومه له دووبه‌ش پێكدێت كه بریتین له ماڵی بایه‌زید و مۆزه‌خانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی. له هه‌ر به‌شێكدا ژیانێكی جیاواز زیندووكراوه‌ته‌وه. له به‌شێكی مۆزه‌خانه‌كه‌دا شانۆی شه‌تره‌نج نمایشكراوه كه ئه‌حمه‌دی خانی له به‌رهه‌می مهم و زیندا نووسیوێتی. پهیكهرهكانیشمان به شێوه‌یه‌كی گونجا له‌گه‌ڵ ئه‌و شانۆیه‌دا دروستكردووه".
سەڤجان توزون ئاماژەی بەوەدا کە بە هۆی ئەو خراپیانەوە، سیلیکۆنیان هەڵبژاردووە. دوای یەک ساڵ و شەش مانگ لە کارکردن، تەواویان کردووە و تا ئێستا ٤٤ پەیکەریان دروست کردووە.