Rewa Mahmood Hasan
04 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2020
سلێمانی - AA
لەسلێمانی کەمامە بۆ ١١ پەیکەر دادەنرێت، تاکو لەوڕێیەوە هاووڵاتیان هۆشیار بکرێنەوە سەبارەت بە خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە یەکێک لەو رێییانە بەستنی کەمامەیە.
لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو چێنەرنزار ئاماژەی بەوەدا کە ئامانج لەو پرۆژەی بەستنی کەمامانە لە دەمی ئەو پەیکەرانەی دروستی کردووە، بڵاو کردنەوەی هۆشیارییە تاکو تاکەکانی کۆمەڵگە زیاتر هۆشیار بن بەرامبەر بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا.