Ömer Aydın
22 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2018
پاریس - AA
به‌هۆی ئه‌و مانگرتنه‌ی کە كارمه‌ندانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی فه‌ڕه‌نسا Air France ده‌ستیان پێكردووه بۆ پرۆتێستۆكردنی مه‌رجه‌كانی كار و سیاسه‌تی مووچه، نیوه‌ی ئه‌و گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه مه‌ودا درێژانه‌ی کە بڕیاربوو له فه‌ڕه‌نساوه ئه‌نجامبدرێن، هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن 10 سه‌ندیكای جیاواز بڵاوكراوه‌ته‌وه كه نوێنه‌رایه‌تی كارمه‌ندانی Air France ده‌كه‌ن، ئاماژه به راگرتنی كۆمپانیاكه و بڕیاری مانگرتن كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه بۆ پرۆتێستۆكردنی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كۆمپانیا پێشكه‌شی كارمه‌ندانی كردووه، له‌گه‌ڵ داخوازی بۆ زیادكردنی %6ی مووچه، مانگرتن راگه‌یه‌ندراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه، كه له ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا، 15 هه‌زار كه‌س له ناو Air France كۆتایی به‌كاره‌كانیان هێنراوه و ده‌ركراون. باس له‌وه‌یشكراوه، كه كۆمپانیا هه‌لومه‌رجی ئابووریی خۆی كردووه‌ته هۆكار بۆ خراپكردنی مه‌رجه‌كانی كار و، تێیدا هاتووه: "ئیدی ئه‌و دۆخه بووه‌ته حاڵه‌تێك كه به‌رگه ناگرێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی Air France، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی به‌رزی رێژه‌ی به‌شداری مانگرتنهكهوه %50ی ئه‌و گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه مه‌ودا درێژانه‌ی له فه‌ڕه‌نساوه ئه‌نجامده‌درێن، هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.