Aydoğan Kalabalık
22 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2018
قاهیره- AA
تیشكی خۆر له په‌یكه‌ری فیرعه‌ون ره‌مسیسی دووەمی دا كه ده‌كه‌وێته په‌رستگه‌ی ئه‌بو سمبل له شاری ئه‌سوان باشووری میسر. ئه‌م رووداوه فه‌له‌كییه كه ساڵانه ته‌نها دوو جار روودەدات له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی میسر و بانگێشتكراوان و هه‌زاران گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانییه‌وه ته‌ماشا كرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌رستگه‌ی ئه‌بو سمبل، حوسام عه‌بود له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و رووداوه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه میسرییه كۆنه‌كان چه‌ندە له رووی زانسته‌وه پێشكه‌وتوو بوون.
حوسام عه‌بود باسی له‌وه‌كرد تیشكی خۆر له كاتژمێر ٠٦:٢٥ به كاتی ناوخۆ له په‌یكه‌ره‌كه‌ی داوه و بۆ ماوه‌ی ٢٠ خولهك به‌رده‌وام بووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد په‌رستگه‌ی ئه‌بو سمبل كه له‌نێو شاخێكدا له شاری ئه‌سوان به ماوه‌ی ٢٠ ساڵ درووستكراوه و له‌سه‌ر ده‌رگاكه‌ی چوار په‌یكه‌ری زه‌به‌لاحی ره‌مسیس بوونی هه‌یه. ئه‌و رووداوه فه‌له‌كییه كه وه‌ك دیارده‌یه‌كی ناوازه لێكده‌درێته‌وه، ته‌نها له رۆژی له‌دایكبوونی ره‌مسیسی دووه‌م كه ده‌كاته ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌م و رۆژی تاج كردنه سه‌ر كه ده‌كاته رۆژی ٢٢ی شوبات، رووده‌دات و ماوه‌ی ٢٠ خولهك ده‌خایه‌نێت.