Hemın Othman Mohammed
05 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2016
پاریس
مه‌ترسی سه‌ر رووباری سین له پاریس نه‌ما، كه به‌هۆی ئه‌و بارانه به‌خوڕه‌ی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به‌گشتیی فه‌ڕه‌نسای گرتۆته‌وه، كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر دروستبووه.
ئاستی ئاوی رووباره‌كه كه به‌هۆی بارانه‌وه گه‌یشتبووه 6.50 م، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی كۆتاییدا دابه‌زی بۆ 5.77 م.
له دوو رۆژی رابردوودا، ئاستی ئاوه‌كه گه‌یشتبووه 6.20، ئه‌مه‌ش ببووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نیگه‌رانی به‌ڵام پاش وه‌ستانی بارانبارین ئاستی ئاوه‌كه پله به پله دابه‌زینی به‌خۆوه بینی، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئاساییبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوه‌كه ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته بخایه‌نێت.
به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كه و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و ژینگه‌ی فه‌ڕه‌نسا، دوێنێ ئاماده‌كاری پێشوه‌خته‌ی كردبوو بۆ گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانی خۆرئاوای پاریسی پایته‌خت.
سه‌ره‌ڕای نه‌مانی مه‌ترسی سه‌ر رووباری سین به‌ڵام كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی له ناوخۆی شاره‌كه‌دا درێژه‌ی هه‌یه.
به‌هۆی داخستنی رێگەوبانه‌كان به‌درێژایی رووباره‌كه، ماوه‌ی چوار رۆژه هاتوچۆ له پاریس په‌كی كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها له‌به‌رمه‌ترسی سه‌ر رووباره‌كه و ئه‌گه‌ری زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوه‌كه‌ی، هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری قه‌راخ رووباره‌كه، وێستگه‌كانی میترۆی نێوان سانت میشێل و كلونی سۆربۆن داخراون، ئه‌مه و هاتوچۆی به‌له‌م و كه‌شتییه تایبه‌ته‌كان له‌ناو رووباره‌كه‌دا قه‌ده‌غه كراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مۆزه‌خانه‌ی ئۆرسای لوڤه‌ر كه به‌ناوبانگترین مۆزه‌خانه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه، له‌گه‌ڵ مۆزه‌خانه‌ی ئۆرسای كه به باشترین مۆزه‌خانه‌ی وێنه له جیهاندا ناسراوه و ده‌كه‌ونه قه‌راخی رووبارهكهوە، وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێ و شوێنی پێویست، ئه‌مڕۆ داده‌خرێن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا مانوێل ڤاڵس، دوێنێ به‌یانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له ئه‌نجامی بارانی به‌خوڕ دروستبووه، له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 24 کەسی دیكه‌ش بریندار بوون".