Hemın Othman Mohammed
05 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2016
مێلبۆرنه
به‌مه‌به‌ستی خوێندنی یه‌كه‌م نوێژی ته‌راویح مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز كه سبه‌ینێ ده‌ست پێده‌كات، مسوڵمانانی ئوستراڵیا روویان له مزگه‌وته‌كان كرد.
مسوڵمانانی ئوستراڵیا، له یه‌ك كاتدا یه‌كه‌م نوێژی تهڕاوحیان له مزگه‌وته‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا خوێند كه زیاتر له 200 مزگه‌وت و شوێنی نوێژی تێدایه.
پێش نویژی ته‌ڕاویح، له‌باره‌ی فهزیلهتهكانی مانگی ره‌مه‌زان، گرنگی نوێژەکانی فه‌رز، شوێن و سووده‌كانی رۆژووگرتن له ئیسلامدا، زانیاریی درایه مسوڵمانان.
وڵاتی ئوستراڵیا كه له ئێستادا وه‌رزی زستان به‌ڕێده‌كات، ماوه‌ی رۆژووگرتن تیایدا 11 سەعات و 23 خوله‌كه و یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی جیهان كه ماوه‌ی ڕۆژوو تیایدا كورته.