Hemın Othman Mohammed
13 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2016
مێلبۆرن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوسترالیا، ماڵكۆڵم تێرنبۆڵ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ ناردنی ئاواره و په‌نابه‌رانی نێو ناوه‌نده‌كانی ده‌ستگیركردنی مانوس و ناوروو بۆ ئه‌و وڵاته.
له كانبێرای پایته‌ختی ئوسترالیا، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ماڵكۆڵم تێرنبۆڵ، باسی له‌وه كرد كه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ ناردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆ ئه‌مریكا كه توانیویانه به به‌له‌م بگه‌نه ئوسترالیا و پاشان ده‌ستگیركراون و له ناوه‌نده‌كانی مانوس و ناورو راگیراون.
تێرنبۆڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆچی فیدراڵ، پیته‌ر دوتۆن راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كراوه بۆ یه‌ك جاره و گوتی: "له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌رپرسانی ئه‌مریكی سه‌ردانی ئوسترالیا ده‌كه‌ن و ده‌ست به پرۆسه‌كه ده‌كرێت. ئه‌م رێككه‌وتنه بۆ یه‌كجاره و دووباره نابێته‌وه".
ماڵكۆڵم تێرنبۆڵ، ورده‌كاری سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنه‌كه نه‌خسته‌ڕوو، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێشینه‌ی رێككه‌وتنه‌كه به‌و خێزانانه ده‌درێت كه بارودۆخیان جیاوازه.
حكوومه‌تی ئوسترالیا، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به به‌له‌م ده‌گه‌نه وڵاته‌كه‌ی ده‌ستگیریان ده‌كات و له ناوه‌نده‌كانی ده‌ستگیركردنی مانوس و ناورو رایانده‌گرێت.
به‌رپرسانی ئوسترالی هه‌میشه باسیان له‌وه كردووه كه هیچ كات ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵه له‌و ناوه‌ندانه‌دا راگیراون وه‌رناگرێت بۆ وڵاته‌كه‌ی، ماوه‌یه‌كی زۆریشه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه بگوازێته‌وه بۆ وڵاتی سێهه‌م.
به‌پێی دوایین ئامار، ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی مافی په‌نابه‌رێتیان ده‌ستكه‌وتووه له مانوس 941 كه‌سن و له ناورو-ش 675 كه‌سن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاره‌نووسی 500 كه‌سی دیكه ناو ئه‌و ناوه‌ندانه هێشتا دیار نییه.
كۆمسیۆنی بالای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوای كردبوو ئاواره و په‌نابه‌رانی نێو ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی ده‌ستگیركردن كه بووه‌ته جێگه‌ی ره‌خنه له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا، هه‌رچی زووه ره‌وانه‌ی ناوچه‌یه‌كی دیكه بكرێن كه هه‌لومه‌رجی مرۆیی تیدابێت.