Kasım İleri
25 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2022
واشنتۆن-AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)، جۆن كێربی ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی له‌پێناو پشتیوانییكردن له هێزی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی سه‌ربه ناتۆ له ئه‌گه‌ری چالاككردنه‌وه‌ی بۆ دۆخی چاوه‌ڕواننه‌كراو له قه‌یرانی ئۆكراینادا،٨٥٠٠ سه‌ربازی خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
له‌كاتێكدا كه گرژییه‌كان به‌هۆی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رباز و جبه‌خانه له‌سه‌ر سنووری ئۆكراینا له‌لایه‌ن رووسیاوه، رووی له هه‌ڵكشانه، ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی باڵی خۆرهه‌ڵاتی ناتۆ، سه‌رگه‌رمی پلاندانانه.
جۆن كێربی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد گرژییه‌كانی سه‌ر سنووری نێوان رووسیا-ئۆكراینا هه‌ڵكشاون و رایگه‌یاند: "به فه‌رمانی سه‌رۆك و له‌ژێر رێنمایی وه‌زیر ئۆستن-دا، ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی ئەوه‌ی سوپا بخاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، ژماره‌یه‌ك هه‌نگاوی گرتووه‌ته به‌ر. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و له‌نێویشیاندا پشتیوانییكردن له هه‌ر زنجیره دۆخێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو له ئه‌گه‌ری ده‌ستبه‌كاربوونی هێزی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی سه‌ربه ناتۆ".
كێربی ئاشكرای كرد، له‌ئێستدا هه‌شته هه‌زار و ٥٠٠ سه‌رباز خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و له رۆژانی داهاتووشدا به‌پێی بڕیاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له راگه‌یاندنی ورده‌كارییه‌كان. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌و سه‌ربازانه ته‌نها له حاڵه‌تێكدا ره‌وانه ده‌كرێن كه هێزی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ناتۆ چالاك بكرێته‌وه و له ئێستاشدا هیچ بڕیارێك له‌وباره‌یه‌وه نه‌دراوه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی پێنتاگۆن باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌كرێت ئه‌و سه‌ربازانه له ئه‌مریكاوه ره‌وانه بكرێن و ده‌شكرێت له ناوچه‌كه‌وه شوێنگۆڕكێیان پێ بكرێت.