Mohammed Baqi Hussein
13 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا به‌پشتیوانیی سوپای توركیا، شه‌ش گه‌ڕه‌ك و نشینگه‌یان له ناوچه‌ی راعی كۆنترۆڵكردووه.
ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فروات كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه 24ی ئاب ده‌ستپێكرا، به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی سوپای توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا به پشتیوانیی سوپای توركیا، له ناوچه‌ی راعی شه‌ش گه‌ڕه‌ك و نشینگه‌یان كۆنترۆڵكردووه.
له‌و ناوچانه‌دا كاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و بۆمبه چێنراوه‌كان به‌رده‌وامه.
له‌سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تا ئێستا له باكووری سووریا 195 نشینگه كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه.