Ensar Özdemir
01 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2016
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، كه دژ به مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له ناوچه‌ی جه‌رابلوسی سووریا به‌ڕێوه ده‌چێت، ژمارەیەک زرێپۆشی سه‌ربازیی و تانك بۆ یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سەرسنووری سووریا گوازرایه‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بەمەبەستی له‌ناوبردنی ئه‌و مه‌ترسییه ده‌ستیپێكردووه، كه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس و ده‌وروبه‌ری درووستیانكردووه، ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایشی سنووری توركیا و پشتیوانییكردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه، لەو چوارچێوەیەشدا تورکیا ژمارەیەک زرێپۆشی سه‌ربازیی و تانك بۆ یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سەر سنووری سووریا ره‌وانه كردووە.
ئه‌و بۆمبانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه له خاكی سووریا دانراون، له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی توركیاوه به‌شێوه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو پووچەڵدەکرێنەوە.
ئەوەش راگه‌یه‌نرا كه توركیا تانكه‌كانی له‌سه‌ر سنوور جێگیركردووه.