Mohammed Baqi Hussein
01 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2016
وه‌زیری ژینگه و شارسازی توركیا مه‌همه‌ت ئۆزهاسهكی بووه میوانی دێسکی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو و سەبارەت بە سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچەی سووری دیاربه‌كر رایگه‌یاند: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وێ پێشكه‌ش به هیچ كه‌سێک ناكرێت، ناوه‌ندی بازرگانی و تەلاری به‌رزی تێدا دروستناكرێن".
وه‌زیری ژینگه و شارسازی توركیا مه‌همه‌ت ئۆزهاسهكی بووه میوانی دێسکی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسیئانادۆڵو و روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی مژارەکانی رۆژەڤەوە دا.
مه‌همه‌ت ئۆزهاسەكی له‌باره‌ی گۆڕانكاریی له كابینه‌ی حكوومه‌تدا رایگه‌یاند: "بابه‌تی وه‌زاره‌ته‌كان بابه‌تێكه جێگه‌ی ستایشه. به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران، خۆی ستایشی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی ده‌كات كه له نزیكه‌وه كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كات، پاشان پێشكه‌شی سه‌ركۆماری ده‌كات. له‌و باره‌یه‌وه چۆن ستایشی كردووه نازانم. منیش وه‌ك هه‌مووان له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بیستم. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له وڵاتێكی وه‌ك توركیادا کارێکی زۆر ئاسان نییه".
ئۆزهاسەكی باسی گێڕانه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتیی موڵكه‌كانی فه‌تۆ بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی كرد و ئاشکرایکرد تا ئێستا دوو هه‌زار و 514 موڵك گێڕدراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر خه‌زێنه‌كه.
راشیگەیاند: ''خاوەندارێتیی دوو هه‌زار و 514 موڵك خراوه‌ته سه‌ر خه‌زێنه. موڵك هه‌یه خراوه‌ته سه‌ر وه‌قفه‌كان. ژماره‌ی ئه‌و موڵكانه‌ی خاوەندارێتییان خراوه‌ته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی وه‌قفه‌كان بریتیین له دوو هه‌زار و 83 موڵك. به‌هۆی دهرنهكردنی بڕیارنامه‌یه‌ك كه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هاوڕێیانمان به ئه‌ركێكی تایبه‌ت رێگرییان كردووه له گواستنه‌وه‌ی خاوەندارێتیی هه‌زار و 148 موڵك. به‌های هه‌موو ئه‌و موڵكانه‌ی خاوەندارێتییان خراونه‌ته سه‌ر خه‌زێنه‌ی دارایی بریتییه له هه‌شت ملیار و سێ سه‌د ملیۆن لیره، ئه‌وانه‌ی خراوه‌ته سه‌ر وه‌قفه‌كان به‌هاكه‌ی دوو ملیار و 700 ملیۆن لیره‌یه، ئه‌وانه‌شی به ئه‌ركی تایبه‌ت ده‌ستنیشانكراون به‌هاكه‌یان نزیكه له ملیارێك لیره. تێكڕا نزیكه‌ی 12 ملیار لیره له سه‌روه‌ت و سامان، له ئێستادا به‌ناوی خه‌زێنه، ده‌وڵه‌ت و گه‌لەوە تۆمار كراوه".
مەهمەت ئۆزهاسهكی له‌باره‌ی ئەو کار و چالاکییانەی کە لەبواری بیناسازییدا لە ناوچەکانی خۆرهەڵات و باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا ئەنجامده‌درێن، رایگه‌یاند: "بۆ ئەوەیە کە خەڵکی ناوچەکە ماڵیان بگوازنەوە بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوون و ئیتر لەو خانووانانەدا نەژین کە لە بنیاتنانیاندا رەچاوی بنەماکانی بیناسازیی نەکراوە. لەوانەیە کەسانێک پێیان وابێت ئەم جۆرە یەکانە لەگەڵ شێوەی ژیانی خەڵکی ناوچەکە جیاوازە. بەڵام ئێمە بەشێوەیەکی زۆر باش، پتەو و جوان ئەم یەکانە بنیات دەنێین. بەجۆرێک کە شەقامەکانی فراوان بن و باخچەی زۆری تێدابێت، باڵەکۆنەکانیشی زۆر فراوان بن وەکو باڵەکۆنەکانی ئۆتێلە مۆدێرنەکان".
ناوبراو زانیاریی له‌باره‌ی زیانی پێكدادانه‌كان له ناوچه‌کانی خۆرهەڵات و باشووری خۆرهەڵاتی تورکیاوە دا.
ئۆزهاسهكی رایگەیاند: "ژماره‌ی ئه‌و شارانه‌ی پێكدادانی جدی تێیدا روویداوه و سه‌دان خانوویان تێدا رووخاوه، حه‌وت شارۆچكهن. له‌و حه‌وت شارۆچكه‌یه‌دا پێویستمان به دروستكردنی نزیكه‌ی 30 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون هه‌یه و ده‌بێت دابه‌شیان بكه‌ین به‌سه‌ر خاوه‌ن مافه‌كاندا".
وه‌زیری ژینگه و شارسازی توركیا سەبارەت بە سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچەی سووری دیاربه‌كر رایگه‌یاند: "له‌وێ پلانی بنیاتنان هه‌یه به‌مه‌به‌ستی پاراستن. جگه له‌وه هیچی دیكه ناكرێت. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وێ پێشكه‌ش به‌هیچ كه‌سێک ناكرێت، ناوه‌ندی بازرگانی و تەلاری به‌رز دروستناكرێن".