Ramal Mahmood
01 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2016
لە پێنج گەڕەکی شارۆچکەی تاتڤانی سەر بەپارێزگای بەدلیس قەدەغەکردنی هاتوچۆ راگەیەنرا.
پارێزگاری بەدلیس ئەحمەد چنار ئاشکرایکرد ئەو ئۆپەراسیۆنەی بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو چەکدارانەی پەکەکە کە لەرێگەی چەک و مووشەکەوە هێرشیان کردبووە سەر خاڵەکانی پشکنین، درێژەی هەیە.
بەهۆی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەوە لە پێنج گەڕەکی شارۆچکەی تاتڤان، قەدەغەکردنی هاتوچۆ راگەیەنرا.
پارێزگاری بەدلیس سەبارەت بەو گەڕەکانەی قەدەغەکردنی هاتوچۆی تێدا جێبەجێدەکرێت رایگەیاندووە: "گەڕەکەکان بریتیین لە هەریەک لە دومڵوپنار، فاتیح، چاغڵایان، فوار و کاراتاش دەگرێتەوە".
قەدەغەکردنی هاتوچۆ، لە بڵندگۆکانی شارەوانییەوە بە هاووڵاتیان راگەیەنرا.