Sangar Hamad Azeez
19 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2016
لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی شەمزینان لە هەکاری، قەدەغەکردنی هاتوچۆ راگەیەندرا.
پارێزگای هەکاری روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند کە لە گوندی ئاڵتنسو-ی سەر بە شارۆچکەی شەمزینان لە هەکاری، قەدەغەکردنی هاتوچۆ رادەگەیەنرێت.
لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەپشت بەستن بە بڕگەی ٥٤٤٢ لە یاسای کارگێری ماددەی ١١/ج تورکیا لە گوندی ئاڵتنسو-ی سەر بە شارۆچکەی شەمزینان لە هەکاری، بەمەبەستی پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە ٢١ی ئاب بۆ ماوەی سێ رۆژ قەدەغەکردنی هاتوچۆ رادەگەیەنرێت.