Abdullah Shukur
17 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2016
وەرزی رێواس لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای ھەکاری دەستیپێکرد و کەوتە بازارەکانی ئەو شارۆچکەیە.
رێواس بەدەر لە تامە خۆشەکەی پڕە لە ڤیتامینەکانی A و E وC بۆیە داواکاری زۆری لەسەرە.
یەکێک لە فرۆشیارانی رێواس بە ناوی عوسمان ئایدن دەڵێت "چەندین مانگە چاوەڕێی وەرزی رێواس دەکەم بۆ ئەوەی پارەیەکی باشی لێ قازانج بکەم".
ئایدن ئاماژەی بەوە دا کە رێواس بۆ نەخۆشییەکانی پاڵەپەستۆی خوێن و شەکرە سوودی ھەیە و ھەر دەستەی بە پێنج لیرە دەفرۆشێت و داواکارییەکی زۆری خەڵکیشی لەسەرە.