Mazın Asad
09 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2016
ھەککاری
سەرۆکایەتی سوپاسالاری تورکیا رایگەیاند دوای ئەوەی دەرکەوت کە چەکدارانی پەکەکە لە ھەوڵی ئەنجامدانی ھێرشێکن بۆسەر بنکەیەکی سەربازیی لە شارۆچکەی شەمزینان لە ھەکاری و لە ئەنجامی شەڕوپێکداداندا ١٧ چەکدار کوژران.
سەرۆکایەتی سوپاسالاری تورکیا لە ماڵپەری خۆی زانیاری لەبارەی رووداوە گرنگەکانی ناوخۆیی تورکیا بڵاو کردەوە.
بەو پێیەش، دوای ئەوەی دەرکەوت کە چەکدارانی پەکەکە لە ھەوڵی ئەنجامدانی ھێرشێکن بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی لە شارۆچکەی شەمزینان لە ھەکاری و لە ئەنجامی شەڕوپێکداداندا ١٧ چەکدار کوژران. ھاوکات دوای پێکدادانەکان لە ئەنجامی کاری گەڕان پشکنیندا دەستبەسەر چوار پارچە چەکی کلاشینکۆف، یەک تفەنگ، ١٤ مەخزەنی کلاشینکۆف، ١٣ بۆمبی دەستکرد، دوو حەشوەی ئار بی جی -٧، ٢٣ فیشەکی قەناسی دراگونۆڤ و ژمارەیەکی زۆری کەلوپەلدا گیرا.
لە لایەکی دیکەوە دوای ئەوەی زانیاری دانانی بۆمبێکی دەستکرد لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە لە شارۆچکەی بەشاککالە لە شاری وان بە ھێزەکانی ئەمنی دەگات و لە ئەنجامی پێکدادانیان لەگەڵ چەکداراندا دوو چەکداری پەکەکە کوژران کە یەکێکیان ئافرەت بوو.
لە ئەنجامی کاری گەڕان و پشکنین لە شارۆچکەکە دەستبەسەر دوو پارچە چەکی کلاشینکۆف، ٢١٤ فیشەک، ١٠ مەزخەن، یەک کامێرا، دوو دووربین کە یەکێکیان دووربینی شەوە.
لە شرنەخیش چەکدارێکی پەکەکە خۆی رادەستی ھێزەکانی ئەمنی تورکیا کردەوە.