Rewa Mahmut Hasan
09 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "ئەمڕۆ لە شەمزینان سەربە هەکاری بەداخەوە رێکخراوی تیرۆریستی تەقینەوەیەکی ئەنجام دا و بەهۆیەوە شەهیدمان هەیە و کەسانی مەدەنیش گیانیان لەدەست داوە. لە ئێستادا ١٠ سەربازمان شەهیدن، هەروەها ٨ کەسی مەدەنیش، برینداریشمان هەیە. تەقینەوەکە لە رێی پێنج تۆن تەقەمەنییەوە بە بارهەڵگرێک لە خاڵێکی پشکنین ئەنجام دراوە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "ئەمڕۆ لە قەزای شەمزینان سەربە پارێزگای هەکاری بەداخەوە رێکخراوی تیرۆریستی تەقینەوەیەکی ئەنجام دا و بەهۆیەوە شەهیدمان هەیە و کەسانی مەدەنیش گیانیان لەدەست داوە. لە ئێستادا ١٠ سەربازمان شەهیدن، هەروەها ٨ کەسی مەدەنیش، برینداریشمان هەیە. تەقینەوەکە لە رێی پێنج تۆن تەقەمەنییەوە بە بارهەڵگرێک لە خاڵێکی پشکنین ئەنجام دراوە".
یڵدرم بەشداری کرد لە کۆبوونەوەی راوێژی پارتەکەی کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو.
یڵدرم لە کۆبوونەوەکەدا گوتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لە هێرشی چەکدارانی پەکەکە کرد لە ناوچەی شەمزینان سەربە پارێزگای هەکاری کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی.
یڵدرم گوتی: "لە ئێستادا ١٠ سەربازمان شەهیدن، هەروەها ٨ کەسی مەدەنیش، برینداریشمان هەیە. تەقینەوەکە لە رێی پێنج تۆن تەقەمەنییەوە لە بارهەڵگرێکدا ئەنجام دراوە لە خاڵێکی پشکنین. هیوای لێخۆشبوون بۆ شەهیدەکانمان و زوو چاک بوونەوەی بریندارەکان دەخوازم. تورکیا بەپێداگرییەوە بەردەوام دەبێت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز (پەکەکە)، داعش و هەموو رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە، هەوڵەکانمان بەچڕوپڕی بۆ پاککردنەوەی وڵات لە تیرۆر درێژە پێ دەدەین و ئەوەی لەدەستمان بێت دەیکەین بۆ رزگارکردنی ئەم گەلە".
یڵدرم جەختی لەوەکردەوە بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنانەوە کە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا لە دەرەوەی شارەکان ئەنجامیانداوە، رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بەتەواوەتی هێز و توانای لەدەستداوە.
یڵدرم باسی لەوەشکرد کە پەکەکە بەسەرو بەگیان لەهەوڵی ئەنجامدانی کردەوەی خۆکوژی هاوشێوەی ئەمەدایە و گوتی: ''پشتیوان بەخوا بەسەر ئەم جۆرە کردەوانەشدا زاڵ دەبین. لە زۆر شوێنی دیکە، ئامادەکاریی بۆ کاری لەوجۆرە بێ ئەوەی هیچ رووداوێکی لێبکەوێتەوە، رێگریی لێکراوە. سەرەڕای ئەوەی لە رێگەی زانیارییە هەوڵگرییەکان و گرتنەبەری رێوشوێنەکانەوە، بەشێکی زۆر کۆنترۆڵکراوە بەڵام جارجار رووداوی لەمجۆرە روودەدات. دووبارە سەرەخۆشیی لەگەلەکەم دەکەم''.