Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
10 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم: "بانگھێشتی ئەو گەنجانە دەکەین چوونەتە سەر چیا. (ئەو گەنجانەی چوونەتە نێو پەکەکە)، ئەی گەنجان، وەرن واز لەم گەشتە بێ ھیوایە بھێنن. واز لەم سەرکێشیە بھێنن کە ئەنجامی نییە. بگەڕێنەوە بۆ ماڵی خۆتان و باوەشی دایک و باوکتان. وەرن پێکەوە بۆ تورکیایەکی جوان لە داھاتوودا پێکەوە ھەنگاو بھاوێژین. ئەی گەنجانی خۆشەویست تەمەنی خۆتان لە فێڵی تیرۆر بە فیڕۆ مەدەن. وەرن ئێستا کاتی ئەوەیە شان بە شان بەرەو داھاتوویەکی پرشنگدار ھەنگاو بنێین".
"٤٠٠ تریلیۆن لیرەی تورکی ھاتووەتە نێو شارەوانی، لێرەوە دەپرسم ئایا چی خزمەتێکی شاری وان کراوە. ئایا ئەو ٤٠٠ تریلیۆنە بۆ کوێ رۆیشت ؟ ئێوە دەزانن بۆ کوێ رۆیشت؟ ئەوانە باجی ئەمە دەدەنەوە و ھەرگیز لێبووردنمان نابێت".