Mazın Asad . Sarmand Hameed
10 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2016
باتمان
فڕنێك له باتمان به درێژایی مانگی ره‌مه‌زان رۆژانه به‌خۆڕایی 750 سه‌مون به‌سه‌ر لێقه‌وماوانی تیرۆر و په‌نابه‌رانی سووری دابه‌ش ده‌كات.
خاوه‌نی فڕنه‌كه شه‌رافه‌دین یوجه له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند به پشتگیری خێرخوازان به درێژایی مانگی ره‌مه‌زان رۆژانه به‌خۆڕایی 750 سه‌مون دابه‌ش ده‌كه‌ن.
یوجه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه 17 ساڵه درێژه به نه‌ریتی دابه‌شكردنی سه‌مون ده‌ده‌ن و راشیگه‌یاند سه‌مون بەسه‌ر گشت هاووڵاتیانی شاره‌كه دابه‌ش ده‌كه‌ن به تایبه‌تی بەسه‌ر لێقه‌وماوانی تیرۆر و په‌نابه‌ران.
ناوبراو گوتیشی: "پێش ئێمه هاوڕێكانمان ئه‌م كاره‌یان لێره‌دا ده‌كرد. ئێمه به‌م شێوه‌یه درێژه‌مان به كاره‌كه دا. بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بڵاو بكه‌ینه‌وه هه‌موو ساڵێك سه‌دان كه‌س بۆ فڕنه‌كه دێن و به خۆڕایی سه‌مون وه‌رده‌گرن. هاووڵاتییه خێرخوازهكانیش هاوكاریمان ده‌كه‌ن. ئێمه به پشتگیری ئه‌وان چه‌ند ساڵێكه ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
یوجه له درێژه‌دا بانگه‌وازی بۆ خێرخوازانی شاره‌كه كرد كه هاوكارییان بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاووڵاتیه هه‌ژاره‌كانی شاره‌كه و ئاشكراشی كرد كه ساڵی رابردوو 21 هه‌زار سه‌مونیان له باتمان دابه‌ش كردووه.