Mazın Asad . Sarmand Hameed
10 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2016
لویسڤایلی
ته‌رمی ئه‌فسانه‌ی بۆكسه‌ری جیهان محه‌مه‌د عه‌لی له شه‌قامه‌كانی لویسڤایلی دهسوڕێندرێتهوه كه ناوبراو له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
هه‌زاران كه‌س له شه‌قامه‌كانی شاری لویسڤایلی سه‌ر به ویلایه‌تی كینتوكی ماڵئاوایی له محه‌حه‌د عه‌لی ده‌كه‌ن.
مه‌ودای گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی محه‌مه‌د عه‌لی تاوه‌كو مه‌زارگه‌ی كاڤ هیل 30 كلیۆمه‌تر ده‌بێت و سه‌ره‌تا له شه‌قامی گراند تێپه‌ڕ ده‌بێت كه ته‌مه‌نی منداڵی له‌وێدا به‌سه‌ر بردووه و دواتر بۆ ئه‌و هۆڵه‌ی فێری یاری بۆكسێن بووه و پاشان به شه‌قامی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ی به ناوی ئەوەوە دروستكراوه تێپه‌ڕ ده‌بێت.
له كاتی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه بۆ نێو ئۆتۆمبێل، هه‌ریه‌ك له وه‌رزشوانه به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك مایك تایسۆن، لینۆكس لیوس و ئاكتۆر ویل سمیس و كه‌سوكاره‌كه‌ی هاوكار بوون. هاوكات هاوسه‌ره‌كه‌ی لیۆنی و هاوسه‌ره كۆنه‌كان و منداڵانی ئاماده بوون.
سەر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ر و هاندەرانی محه‌مه‌د عه‌لی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كۆبوونه‌وه و ماڵئاواییان له ئه‌و ئه‌فسانه‌یه كرد.
ئه‌وه راگه‌یه‌ندراوه كه رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی محه‌مه‌د عه‌لی ته‌نها بۆ خێزان و خانه‌واده‌كه‌ی كراوه ده‌بێت.
پاش به‌خاكسپاردنی محه‌مه‌د عه‌لی، بۆ دواجار رێوڕه‌سمێك له "KFC Yum! Center" به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌س به‌شدار ده‌بێت كه تێیدا نوێنه‌رانی ئایینه جیاوازه‌كانیش ئاماده ده‌بن.
هاوكات له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا جگه له سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بیل كلینتۆن، هه‌ریه‌ك له ئەكتەری كۆمێدی بیلی كریستاڵ و وه‌رزشوان بریانت گومبیل گوته‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.