Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
10 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2016
پەرلەمانی تورکیا
پرسی ھەموارکردنەوەی یاسای تایبەت بە ئەندامانی سوپای تورکیا لە کۆمسیۆنی بەرگری نەتەوەیی پەرلەمانی تورکیا پەسند کرا.
بەپێی ھەموارکردنەوی یاساکە، لە کاتی پێویست بەمەبەستی نوێنەرایەتی کردنی تورکیا بە شێوەیەکی باڵا لە دەرەوەی وڵات،دەتواندرێت "پلەی سەربازیی کاتی" بەو ئەفسەرانە بدرێت کە بۆ ماوەیەکی کاتی نێردراونەتە دەرەوەی تورکیا. ھەڵبەتە ئەم رێککارە لە زۆربەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی پەیمانی ئەتڵەسی باکوور(ناتۆ) جێبەجێ دەکرێت.
ھەر بەپێی ھەمواری یاسای ئەندامانی سوپای تورکیا، لە نێو ئەو ئەفسەرانەی کە پلەی عەقیدیان ھەیە و کاتی خانەنیشیانیان ھاتووە، دەتواندرێت لە کاتی پێویست بە بڕیاری شورای باڵای سەربازیی ئەرکی ئەو ئەفسەرانە درێژ بکرێتەوە.