Melda Çetiner Karagöz,Hüseyin Gazi Kaykı
17 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2015
پەرلەمانی تورکیا - AA
پەرلەمانتاری ھەدەپە، لەیلا زانا لە لە دەقی سوێندخواردندا لە جیاتی "گەلی تورک" دەستەواژەی "گەلی تورکیا"ی بەکار ھێنا. رێوڕەسمی سوێندخواردن لە پەرلەمانی تورکیا بۆ خولی ٢٦ەمین درێژەی ھەیە.
پەرلەمانتاری ئاگری لە لیستی ھەدەپە، لەیلا زانا دوای ئەوەی لە مێزدا بە زمانی کوردی قسەی کرد دەقی سوێندی یاسایی خوێندەوە. لە دەقی سوێندخواردندا لە جیاتی "گەلی تورک" دەستەواژەی "گەلی تورکیا"ی بەکار ھێنا و بەمەش سەرۆکی کاتی پەرلەمانی تورکیا، دێنیز بایکاڵ ھۆشداری دا بە لەیلا زانا و گوتی: "دەقی سوێندخواردنەکە وەک خۆی نەخوێندراوەتەوە. دەقی سوێندنی یاسایی قبووڵ نەکراوە". پاشان لەیلا زانا بێ ئەوەی دووبارە دەقی سوێندی یاسایی بخوێنێتەوە ھۆڵی پەرلەمانی جێھێشت.
گوتەکانی بایکاڵ لەلایەن پەرلەمانتارانی ئاکپارتی بە چەپڵەوە پێشوازی لێ کرا. بایکاڵ ئاماژەی بەوە دا بەپێی ھەمواری نێوخۆی پەرلەمان پێویستە بە ھێمنی دابنیشن و راشیگەیاند بە قسە، چەپڵە و کارێکی دیکە بۆچوونەکان نایەتە ئاراوە و ئەوانەی لەگەڵ قەدەغەکراوەکان ناگونجێن لەلایەن کارمەندانەوە لە ھۆڵی پەرلەمان دەخرێنەوە دەرەوە.
ناوبراو هەروەها گوتیشی: "ئەو پەرلەمانتارانەی دەقی سوێندنی یاسایی دەخوێننەوە نابێت بەگوێرەی بۆچوونی خۆیان بیگۆڕن. بەو ھۆیەوە بەپێی دەستوور پێویستە دەقی سوێندخواردن وەک خۆی بخوێندرێتەوە. ئەمە ئاراستەی ئێوە دەکەم. بەڕێز لەیلا زانا ئەگەر دەشێت پێویستە دووبارە دەقی سوێندنی یاسایی بخوێنێتەوە. جارێکی دیکە دووبارەی دەکەمەوە و بانگەوازی بۆ سوێندخواردنی یاسایی دەکەم. دەقی سوێندنی یاسایی ئەنجام نەدراوە ئەگەر نایەت ئەوە لە رێوڕەسمی سوێندخواردن بەردەوام دەبین".
جێگەی باسە هەرچەند لەیلا زانا ھۆڵی پەرلەمانی جێھێشت رێوڕەسمەکە بەردەوام بوو. لە پەرلەمانی تورکیا کاتێک پەرلەمانتارانی ئەنقەرە سوێندی یاساییان خوارد وەک رێزلێنان بۆ مستەفا کەماڵ ئاتاتورک کاتەساتێک وەستان.
دواتر سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو و پەرلەمانتاری ئیزمیر لە لیستی جەھەپە، مستەفا باڵبای سوێندی یاساییان خوارد.