Abdullah Shukur
18 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2015
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەرکی پێکھێنانی ٦٤ەمین حکوومەتی تورکیای بە سەرۆکی گشتی ئاکپارتی و پەرلەمانتاری شاری قۆنیا، ئەحمەد داودئۆغڵو راسپارد.
داودئۆغڵو لە دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی لقی پارێزگەکان لە ناوەندی گشتی ئاکپارتی بەرەو پەرلەمانی تورکیا بەڕێکەوت و سوێندی یاسایی خوارد. لە دوای ئەمیش گەیشتە نشینگەی فەرمی سەرۆکایەتی وەزیران.
داودئۆغڵو لە دوای نیو سەعات سەردانی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار کرد و کۆبوونەوەکەی ٣٧ خولەکی خایاند.