Zana Natık Kerem
02 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2021
ھەولێر ــ AA
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی سائیرون، جەواد موسەوی رایگەیاند کە سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی بڕیارداوە لە میانی ماوەکانی داھاتووە، گۆڕانکاری لە حکوومەتدا بکات.
جەواد موسەوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکردووە کە مستەفا کازمی بڕیاریداوە لە ماوەکانی داھاتوودا، ژمارەیەک وەزیر بگۆڕێت و گوتی: "گۆڕانکارییەکەیش ھەریەک لە وەزیرانی دارایی، کارەبا، پیشەسازیی، کشتوکاڵ دەگرێتەوە لەگەڵ دەستیشانکردنی وەزیری نوێ تەندروستیی".
راشیگەیاندووە کە ھاوپەیمانی سائیرون پاڵپشتیی لە ھەنگاوەکەی مستەفا کازمی دەکات بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە حکوومەتەکەی گوتی:
"بەم نزیکانە ناوی ئەو کاندیدانەی کە بۆ جێگرەوەی وەزیرانی دارایی، کارەبا، پیشەسازیی، کشتوکاڵ و تەندروستیی دەستنیشان دەکرێن، رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت".