پەرلەمانی تورکیا
رەشنووسی پاکێجی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا کە لەژێر ناونیشانی (یاسای بنبڕکردنی تیرۆر و بەهێزکردنی تەبایی کۆمەڵگە) دوای پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا.
رەشنووسەکە بە گشتی پێکھاتووە لە شەش مادە.
تێیدا هاتووە: حکومەتی تورکیا لەژێر ناوی جێبەجێکردن، چاودێری و ھەماھەنگیی کار و چالاکییەکانی قۆناغی چارەسەریی.
بە مەبەستی بنبڕکردنی تیرۆر و بەھێزکردنی یەکێتیی کۆمەلگە، پێویستە ھەنگاو لەڕووی سیاسی، یاسایی، ئابووریی کۆمەڵایەتی، سایکۆلۆژیی، کەلتوور، مافی مرۆڤ، ئاسایش و وڵاتی بێ چەک بنرێ.
- هەرکاتێ یاساکە لە پەرلەمان پەسەند کرا، ئەو کات بڕیار دەدەین کە لە دەرەوە و ناوخۆی وڵات، دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ کەسایەتییەکان، رێکخراوە و دامەزراوەکان ئەنجام بدەین بۆ راپەراندنی چالاکییەکان.
- بۆ ئەو کەسانەی چەک فڕێ دەدەن و دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان، رێوشوێنی پێویست وەر دەگرێ سەبارەت بە تێکەڵبوونیان بە ژیانی کۆمەڵایەتی و خۆگونجاندنیان.
- لە چوارچێوەی ئەم یاسایەدا سەرجەم کار و چالاکییەکان، دەزگاکانی راگەیاندن ئاگادار دەکرێنەوە.
- سەبارەت بە چاودێریکردنی رێوشوێنەکان، ھەماھەنگی لە نێوان رێکخراو و دامەزراوەکاندا دروست دەکرێ.
- ئەنجومەنی وەزیران بەرپرسیار دەبێ لە بڕیاردان سەبارەت بە قۆناغی چارەسەریی.
- کار و چالاکییەکان و ئەو ھەماھەنگییانەی لە چوارچێوەی قۆناغی چارەسەریی ئەنجام دەدرێ، سەرجەمیان لە لایەن دەزگای راوێژکاری ئاسایش و خزمەتگوزارییەکان بەرێوە دەبرێ.