ئەنقەرە
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغڵو کۆبوونەوە .
لەو کۆبوونەوەیدا هەریەکە لە جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی, وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتیەکانی تورکیا تانەر یڵدز, راوێژکاری میت ھاکان فیدان و راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا فەریدون سینیرئۆغلو بەشداریان کرد.
کۆبوونەوەکەی بارزانی و داود ئۆغڵو نزیکەی دوو سەعاتی خایاند. دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرێکەوت.