بەغدا
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ولییەم ھێگ بۆ قسەکردن لەسەر رەوشی ئاسایشی عێراق بەسەردانێک گەیشتە بەغدا و چاوەڕوان دەکرێ لەم سەردانەدا ھیگ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ناوەڕۆکی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ بەغدا ئاشکرا کرد و گوتی: "بە ئامانجی ھەڵسەنگاندن و گفتوگۆکردن لەبارەی رەوشی ئاسایش و کۆنترۆڵکردنی چەند پارێزگا و ناوچەیەکی سوننە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە ھیگ ئەم سەردانەی بۆ بەغدا ئەنجام داوە و لە میانەی سەردانەکەشدا ھیگ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە."
ئەمەش دووەم سەردانی گەورە بەرپرسانی وڵاتانی دەرەوەیە کە بۆ عێراق ئەنجامی بدەن، پێش ھیگیش، رۆژی سێشەمە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کییری بۆ ھەمان مەبەست سەردانی بەغدا و ھەرێمی کوردستانی کرد.