ئەنقەرە
بە پێی لێدوانێکی چاپەمەنی ھەدەپە بڕیارە ئەمڕۆ ھەر یەک لە لەیلا زانا و سڕی سورەیا ئۆندەر بۆ گەیاندنی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەرکۆماری عێراق جەلال تاڵەبانی سەردانی ھەولێر دەکەن.
لە بەشێکی دیکەی ئەو لێدوانەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئۆجالان لەو نامەیەدا باسی ساز کردنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، رەوشی رۆژئاوای کوردستان و رووداو پێشھاتەکانی ناوچەکەدا بیروڕای خۆی ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کردووە و ھەر یەک لە لەیلا زانا و سرری سورەیا ئۆندەر بۆ گەیاندنی ئەو پەیامە و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکان سەردانی ھەولێر دەکەن.