بورسه
برای عەبدولڵا ئۆجەلان، محه‌مه‌د ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ری ئۆجەلان مه‌زلوم دینچ سه‌ردانی دورگه‌ی ئیمراڵییان كرد.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له دورگه‌ی ئیمراڵی، محه‌مه‌د ئۆجه‌لان له‌باره‌ی سهردانهكهیەوە بە رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند كه ته‌نیا نیو كاتژمێر له‌گه‌ڵ براكه‌ی چاویان بەیەک کەوتووە، ره‌خنه‌شی له‌و ماوە کورتە گرت و ئاماژەی بەوەکرد کە مافی یاسایی چاوپێكه‌وتنیان سێ كاتژمێره.
محه‌مه‌د ئۆجه‌لان له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی "چی‌یان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان تاوتوێكردووه" هیچ لێدوانێكی نه‌دا، راشیگه‌یاند كه ناتوانێ له‌سه‌ر بابه‌تی رۆژانه هیچ شتێك بڵێ.
به‌ڵام له‌باره‌ی داعشه‌وه گوتی: "له ژووره‌وه تاوتوێی ئه‌وه‌مان كرد، به دڵنیایی پێویسته هه‌موو لایه‌ك به‌ره‌نگاری داعش ببێته‌وه. چونكه ئه‌و گروپه سوودی بۆ هیچ لایه‌ك نابێ. زیان بەو لایانەش دەگێنە كە پشتگری لێ دەكەن."
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار تاوتوێنهكراوه، ته‌نیا باس له هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه خۆجێیه‌كان كراوه.