هەولێر
بڕیارە سبەینێ سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی و رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا سەردانی جەلال تاڵەبانی بكەن.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA، سبەینێ هەریەک لە مەسعود بارزانی و نەوشیروان مستەفا سەردانی سەرکۆماری عێراق و سکرتێری گشتیی ی.ن.ک جەلال تاڵەبانی دەکەن.
ئەمڕۆش دەستەی كارگێڕی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ک سەردانی جەلال تاڵەبانییان كرد و وێنە و ڤیدیۆی سەردانەكەیان بڵاو كرایەوە.
دوای ساڵێک و حەوت مانگ دوورکەوتنەوە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە و مانەوە لە ژێر چاودێریی پزیشکیی لە ئەڵمانیا، تاڵەبانی رۆژی ١٩ی تەمووز لە رێی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.