Sangar Hamad Azeez
10 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2016
لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم، لەلایەن تیمی دژە تیرۆرەوە دەست کرا بە تاقیکردنەوە لەسەر چۆنیەتی پووچوڵکردنەوەی بۆمبی چێنراو، بەتایبەتی لە نێو بوتڵی غازدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی نێو سەرۆکوەزیرانەوە وەرگیراوە، لە ٨ و ٩ ی ئەو مانگەدا سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەگەڵ بەرپرسانی دژە تیرۆر کۆبۆتەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا، فەرمانی دا کە تیمی دژە تیرۆر کاری پێویست بکەن لە ئامادەکارییەکان بۆ ئەوەی خۆیان لە مەترسی، بەدوور بگرن.
بەم پێەش بۆ ئەوەی کاریگەری تیمی دژە تیرۆر زیاتر بێت، تاقیکردنەوە لەسەر چۆنیەتی پووچوڵکردنەوەی بۆمبی چێنراو ئەنجام دەدرێت بەتایبەتی بوتڵی غاز، بۆ ئەم مەبەستەش کارو چالاکییەکان دەستی پێکرد.
لەم چوارچێوەشدا، سەرەتا پووچەڵکردنەوەی بوتڵی غاز تاقی دەکرێتەوە کە تیرۆریستان زۆربەی کات نزیکەی ١٢ کیلۆگرام تەقەمەنی لە نێو بوتڵی غاز دادەنێنەوە، بڕیارە هەریەکە بوتڵی غازی ئاسایی و غازی پیکنیک و غازی شوێنکارە پیشەسازییەکان، تاقیکردنەوەی لەسەر ئەنجام بدرێت.