Muhammet Ali Kemal
22 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2016
ئافیۆن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم رایگەیاند: "له‌هه‌موو دەرفەتێکدا ده‌ریده‌بڕین كه لایه‌نگری سه‌روه‌ریی خاكی عێراق و سووریاین. ده‌مانه‌وێت ئیدی خوێن و فرمێسك له ناوچه‌كه‌ماندا بوه‌ستێت و برا خوێنی برا نه‌ڕژێت. نامانه‌وێت جوگرافیاكهمان پارچه پارچه ببێت و دابه‌شبێت".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم لە25ەمین کۆبوونەوەی راوێژکاریی و هەڵسەنگاندندا کە لەشاری ئافیۆن لەژێر ناوی ''گەل نادۆڕێت، تورکیا دابەشنابێت''، گوتارێکی پێشکەشکرد.
لەمیانەی گوتارەکەیدا بینالی یڵدرم گوتی: "له‌هه‌موو دەرفەتێکدا ده‌ریده‌بڕین كه لایه‌نگری سه‌روه‌ریی خاكی عێراق و سووریاین. ده‌مانه‌وێت ئیدی خوێن و فرمێسك له ناوچه‌كه‌ماندا بوه‌ستێت و برا خوێنی برا نه‌ڕژێت. نامانه‌وێت جوگرافیاكهمان پارچه پارچه ببێت و دابه‌ش بێت".
راشیگەیاند: "بابه‌تی عێراق به‌لای ئێمه‌وه بابه‌تێكی نامۆ نییه. بابه‌تی برایانمانه. داهاتووی دراوسێكانمان عێراق، سووریا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، داهاتووی هاوبه‌شی ئه‌و جوگرافیایه‌یه. ناتوانین بێ هه‌ڵوێست بین به‌رامبه‌ر هه‌ر سسته‌م، ناڕه‌وایی و داگیركارییهكدا كه له‌م جوگرافیا كولتوورییهماندا روو بدات. ئه‌مڕۆ سێ ملیۆن له خوشك و برایانی سووری میوانی ئێمه‌ن. ئه‌م دۆخه‌ش جوانترین سه‌لماندنه بۆ راستگۆیی گوته‌كانمان. نامانه‌وێت كهربهلایهكی نوێ له عێراق روو بداته‌وه. هه‌موومان عاشقی ئه‌هلی به‌یتین، هیشتا له ناغماندا هه‌ست به ئازاره‌كه‌ی كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ین".
بینالی سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لادانی ژمارەیە سەرۆک شارەوانی لەسەر کارەکانیان گوتی: ''سەرۆکایەتی ئەو شارەوانییانەمان گۆڕی کە پشتیوانی‌یان لە تیرۆر کردبوو، بۆ لەمەودواش هەرگیز دوودڵ نابین لەوەی گۆڕانکاریی لەهەر شارەوانییەکدا بکەین کە هاوکاریی تیرۆر دەکات. بەوشێوەیەش توانیمان ئەو پارەیە بووەستێنین کە لە شارەوانییەکانەوە بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی دەچوو. عەشیرەتەکانی ناوچەکە سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە تیرۆر لەجاران سوورترن، دەستیان بە هەڵبڕینی دەنگیان بەشێوەیەکی بەرزتر کردووە و هاتوونەتە مەیدانەکەوە''.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئاماژەی بەوەکرد توركیا وڵاتێكه كه زیاد له نیو سه‌ده‌یه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی بۆ بوونه ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، گوتیشی: ''به‌زیاده‌وه ئه‌وه‌ی كردووه كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانی. له‌مه‌ولا دوابڕیار لای یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه. گه‌ر ده‌خوازن و ئیراده‌یان به‌كارده‌هێنن بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی توركیا بۆ ناو یه‌كێتییه‌كه، ئەگه‌ر بیشیانه‌وێت ئیراده‌یه‌كی دیكه هه‌ڵده‌بژێرن. بڕیار لای ئه‌وانه. توركیا هه‌میشه بژارده‌ی جێگره‌وه‌ی دیكه‌ی هه‌یه. با ئه‌ورووپا له‌بیری نه‌چێت، كه نازی زۆر عه‌شق بێتاقه‌ت ده‌كات".
دواتر رایگەیاند: "ئاینده‌یه‌كی شكۆدار بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ته‌نها له‌گه‌ڵ توركیادا ده‌بێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا خوازیاری وه‌رگرتنی رۆڵێكی سیاسی و ئابووریی جیهانی بێت، ئه‌وا ته‌نها ده‌توانێت له‌گه‌ڵ توركیادا بگاته سه‌ركه‌وتن له‌و بابه‌ته‌دا. له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕیاره‌كان له‌باره‌ی توركیاوه به هه‌ڵگرتنی ڤیزه-شه‌وه، بڕیارگهلێكن یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر ئایندهی خۆی ده‌ریان ده‌كات"
سەبارەت بەبڕیاری پارێزگای ئەنقەرە بۆ قەدەغەکردنی گردبوونەوە، خۆپیشاندان و رێپێوان بۆ ماوەیەکی کاتیی بینالی یڵدرم گوتی: ''ئەمە تاکە هۆکارێکی هەیە، ئەویش ئاسایشی گەلەکەمانە. لەئێستادا هەندێک کەسی جەهەپە بێ هیچ شەرمێک درۆی ئەوە دەکەن کە 'ئاک‌پارتی بۆ ئەوەی رێگریی لە رێورەسم و ئاهەنگەکانی 29ی تشرینی یەکەم و 10ی تشرینی دووەم بکات، بڕیارێکی لەوجۆرەی داوە'. بۆ خاتری خوا، ئێوە لە خۆشەویستیی ئێمە بۆ کۆماری تورکیا دەکۆڵنەوە، یان لەو ئاستەدا کە خۆشەویستیی ئێمە بپێون؟ کۆمار لەرێگەی جۆش و خرۆشەوە گەشەناکات، بەڵکو بە کارکردن، بەرهەمهێنان و خزمەتکردن بە گەل، گەشەدەکات''.
لەبارەی گوتەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە سەبارەت بە کارە نێوخۆییەکانی ئاک‌پارتی بینالی یڵدرم رایگەیاند: "نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆن دێن و دژی كاروباری ناوخۆی ئاك پارتی قسه ده‌كه‌ن و روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن. ئێوه واز له ئاك پارتی بهێنن و بڕۆن به‌لای پارته‌كانی خۆتانه‌وه. ئاك پارتی خۆی له راگۆڕینهوهكانیدا ره‌خنه له‌خۆیشی ده‌گرێت. ئێوه چی ده‌كه‌ن؟ لایه‌نی كێ ده‌گرن، ئه‌مه روونبكه‌نه‌وه. ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان خستووه‌ته ده‌ستی فه‌تۆ، ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته پاریزه‌ری فه‌تۆ، ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته گوته‌بێژی فه‌تۆ و ئه‌وانه‌ی خۆیان به زیانلێكه‌وتووی فه‌تۆ ده‌زانن، مافی ئه‌وه‌یان نییه توانج له ئێمه بده‌ن".
گوتیشی: "له‌ڕاستیدا هه‌ڵوێستی مه‌هه‌په كه دركی به‌وه كردووه ده‌وڵه‌ت و وڵات رووبه‌ڕووی كێشه بووه‌ته‌وه و پێی وایه کە ده‌بێت گه‌ل دوا بڕیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بدات، جێگای ده‌ستخۆشییه. ده‌كرێت مه‌هه‌په دژی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی بێت، ده‌كرێت بیه‌وێت درێژه به سیستمی په‌رله‌مانی بدرێت، به‌ڵام هه‌ڵوێستی به‌جێهێشتنی بابه‌ته‌كه بۆ بڕیاری گه‌ل، زۆر گرنگه."
لەکۆتاییدا سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا سەبارەت بە بوودجەی ساڵی داهاتووی وڵاتەکەی دوا و رایگەیاند: "بوودجه‌ی 2017مان پێشكه‌شی په‌رله‌مان كردووه. وه‌ك هه‌میشه له ناوه‌ندی بوودجه‌كه‌دا مرۆڤ هه‌یه، وه‌به‌رهێنان هه‌یه. له قۆناغی داهاتوودا به پێداگرییه‌وه به‌رده‌وامی به چڵهوگیری دارایی ده‌ده‌ین. له 2017دا، رێژه‌ی كورتهێنانی بوودجه به‌رامبه‌ر داهاتی میللی له ده‌ورووبه‌ری %1.9 ده‌بێت. دووباره له بوودجه‌ی 2017دا زۆرترین به‌شمان داوه به بواری په‌روه‌رده، كه ده‌كاته %22ی بوودجه‌كه، واتا 122 ملیار لیره بۆ بواری په‌روه‌رده ته‌رخان ده‌كرێت. بیرتان بێت كه ئه‌و به‌شه له ساڵی 2002دا ته‌نیا 11 ملیار بوو. به‌راورد به ساڵی رابردوو وه‌به‌رهینان %30 به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه".