Sinan Uslu,Mohammed Baqi Hussein
01 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2018
ئیسپارتا - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم دوێنێ به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی ئاك پارتی له ئیسپارتا سه‌ردانی شاره‌كه‌ی كرد و ئه‌مڕۆش سه‌ربازانی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی مه‌شق و كۆماندهی چیای به‌سه‌ركرده‌وه.
بینالی یڵدرم زانیاریی له فه‌رمانده‌ی ناوه‌نده‌كه، عومه‌ر فاروق بۆزده‌میر وه‌رگرت له‌باره‌ی كاره‌كانیانه‌وه و سه‌ربازانیش نمایشێكی كورتیان پێشكه‌ش كرد.
دوای كه‌مێك گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیاندا، یڵدرم ماڵئاوایی له سه‌ربازان كرد و به‌جێیهێشتن.