Barış Gündoğan
22 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، 52 ئامانجی داعش و 70 ئامانجی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده پێكران.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه له 24ی ئابی رابردووه‌وه به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له سنووری توركیا و ناوچه‌كه ده‌ستیپێكراوه، به‌رده‌وامه.
لهڕوونكردنهوهكهدا ئاماژه به‌وه دراوه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌پێی مافی به‌رگری له‌خۆكردن له‌سه‌ر بنه‌مای ماده‌ی 51 بەڵگەنامەی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها زانیاری له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دراوه و راگه‌یه‌نراوه كه هێزه‌كانی سوپای توركیا به‌پشتیوانیی ئاسمانی له‌باشووری شاری مارع (35 کیلۆمەتر باکووری حەلەب) به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وییه‌كانیان.
له‌میانه‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی دوێنێدا پێنج ئه‌ندامی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بریندار بوون، به‌ڵام هێزی پشتیوانی كه سوپای توركیایه هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وت.
له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده له‌و ئه‌ندامانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه له‌سه‌ر پردێكی باشووری شاری جه‌رابلوس جێگیربووبوون، دوو كه‌س بریندار بوون.
له‌سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی هه‌زار و 265 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه، كۆنترۆڵكراوهتهوه.
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا دوێنێدا، 52 ئامانجی داعش و 70 ئامانجی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده پێكران.
هاوكات له‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ستی داعش رزگاركراون، 31 مین و زیاتر له هه‌زار و 250 بۆمبی ده‌ستیكرد پووچه‌ڵكرانه‌وه.
لهلایهكیتریشهوه چاودێریکردنی هێڵی سنوور له‌لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان و ئامرازەکانی دیكه‌ی چاودێرییه‌وه به‌رده‌وامه.