Muhammet Ali Kemal
22 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2016
ئافیۆن - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند: ''بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین پەکەکە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە بوونیان ببێتە ئەمری واقع، بەتایبەت رێگەیان پێنادەین لەو ناوچەیە جموجۆڵیان هەبێت''.
مەولود جاوشئۆغڵو کە بەمەبەستی بەشدارییکردن لە25ەمین کۆبوونەوەی راوێژکاریی و هەڵسەنگاندندا کە لەشاری ئافیۆن لەژێر ناوی ''گەل نادۆڕێت، تورکیا دابەشنابێت'' هاتە شارەکە، سەردانی پەرلەمانتاری ئانتاڵیای ئاکپارتی ئیبراهیم ئایدنی کرد لە نەخۆشخانەی کۆجاتەپە.
لەدوای سەردانکردنی ئایدن، چاوشئۆغڵو لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێکدا کە گوتی ''بانگەشەی ئەوە دەکرێت تیرۆریستانی پەکەکە چووبنە نێو کەرکووکەوە''، رایگەیاند:
''چاودێریی رووداوەکانی ئەوێ دەکەین. بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەن پەکەکە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە بوونیان ببێتە ئەمری واقع و بەتایبەت رێگەیان پێنادەین لەو ناوچەیە جموجۆڵیان هەبێت. لەئێستادا تورکیا لەچوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانییدایە. بەشێوەیەکی زۆر چالاک و کاریگەر لەنێو هاوپەیمانییەکەدا لەرێگەی ئەو هێزە لۆکاڵانەوە کە لەوێ مەشقمان پێکردوون و لەرێگەی هێرشە ئاسمانییەکانمانەوە، بوونمان هەیە. رێگە بەرووداوی لەوجۆرە نادەین کە ئێوە باسی لێوە دەکەن. زۆر لەنزیکەوە و بەوردیی چاودێریی رووداو و پێشهاتەکان دەکەین''.