Utku Şimşek
24 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد دەرکەوت ئەو تیرۆریستە پیاوەی لە هێرشە تیرۆریستییە ناپاکەکەی سەر TUSAŞ لەچالاکی خرا عەلی ئۆرەک-ی ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەیە و ناوە نهێنییەکەی "ڕۆژگار" ە.
یەرلیکایا لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند: ''ناسنامەی ئەو تیرۆریستە پیاوەی لە هێرشە تیرۆریستییە ناپاکەکەی دوێنێی TUSAŞ لەچالاکی خرا دەستنیشان کرا. ناپاکەکە ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەیە بە ناوی عەلی ئۆرەک و ناوە نهێنییەکەی "ڕۆژگار"ە. کارەکان بۆ دەستنیشان کردنی ناسنامەی تیرۆریستە ژنەکەی دیکە درێژەی هەیە. داوای لێخۆشبوون لە خودا بۆ شەهیدەکانمان دەکەین و شیفای بەپەلەش بۆ بریندارەکانمان دەخوازین. هیچ هێرشێکی تیرۆریستیی گەلە ئازیزەکەمان ناترسێنێت''.