Sinan Uslu,Rewa Mahmut Hasan
05 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2017
بوسان - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم کە بەسەردانێکی فەرمی لە کۆریای باشوورە، یەکەم وێستگەی بۆ شاری روسان بوو سەردانی مەزارگەی شەهیدانی تورکی کرد.
لە سەردانەکەدا، بەڕێوەبەری ئاژانسی ئانادۆڵو شەنۆل کازانجی، بەڕێوەبەری کەناڵی تەرەتە ئیبراهیم ئەرەن یاوەریان دەکرد.
دوای سەردان کردنی مەزاری شەهیدانی تورکیا، یڵدرم تاجەگوڵینەی لەسەر شوێنی یادوەری شەهیدانی تورکیا داناو و دوای ئەوەی مارشی ئیستیقلال خوێندرایەوە، مێخەک لەسەر مەڕمەڕی شەهیدان دانرا.